پشدەر.. بەهۆی ڕووخانی خانووەیەكەوە پیاوێك گیانی لەدەست دا

پشدەر.. بەهۆی ڕووخانی خانووەیەكەوە پیاوێك گیانی لەدەست دا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2016 -6 -4 بەهۆیڕووخانی خانوویەكەوە لە شارەدێی ژاراوەی سنووری قەزای پشدەر، پیاوێكی بەساڵاچوو گیانی لەدەست دا.

كاروان مەحموود، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێكدا راگەیاند:" ئەو هاووڵاتیە ناوی (خ.و.ع) و تەمەنی 64 ساڵە و دانیشتووی شارەدێی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە و ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ لەكاتی كاركردن لە خانوویەكی كەلاوەدا بنمیچی خانووەكەی بەسەردا ڕووخاوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی، "دوای رووداوەكە تەرمی هاووڵاتیەكە بەمەبەستی كاری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و پۆلیسیش دۆسیەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە و لێكۆڵینەوەی دەستی پێكردووە.









باسنیوز
Top