كه‌نه‌دا ئاماده‌كاریی ده‌كات چەک بۆ پێشمەرگە بنێرێت
ماڵپه‌ڕی (ناشناڵ پۆستی)ی كه‌نه‌دی، بڵاویكرده‌وه كه‌كه‌نه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش‌و سێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی جۆری (Husky) بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆمبی هه‌یه، كه‌پێشتر له‌ئه‌فغانستان به‌كارهاتوون‌و ڕۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌پاراستنی گیانی سه‌ربازاندا، بۆیه "ڕه‌نگه بتوانرێت ئه‌و زرێپۆشانه بدرێت به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام تائێستا یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه".
ئیڤان كۆرۆنسكی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاندووه "هه‌تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ به‌خشینی چه‌ك‌و زرێپۆشه‌كان"، به‌ڵام جه‌ختیكردۆته‌وه له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ئاماده‌كاریی به‌رده‌وامدان.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خه‌ندانی وت "ئێمه به‌ڕه‌سمی داوای هاوكاریمان له‌هه‌موو وڵاتانی هاوپه‌یمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی قورس‌و سووكمان بۆ بنێرن، سوپاسی هه‌ر وڵاتێكیش ده‌كه‌ین كه‌هاوكارمانن".
له‌باره‌ی كه‌نه‌داشه‌وه وتی "حكومه‌تی كه‌نه‌دا هه‌ندێك رۆبۆتی مینیان پێداوین، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ئۆتۆمبێل‌و جی پی ئێسیان بۆ ناردین، به‌ڵام بڕیاریان داوه چه‌كیشمان بۆ بنێرن ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بین".
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا یوستین ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا دابینكردنی چه‌كی قورسی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه راگه‌یاند.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ڕه‌نگه ئه‌م هاوینه وه‌زیرانی حكومه‌تی كه‌نه‌دا ناردنی چه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕابگه‌یه‌نن، هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی (ناشناڵ پۆست). له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌نه‌دا چه‌كی سووك‌و چه‌كی دژه تانك بدات به‌پێشمه‌رگه.
كه‌نه‌دا چه‌ندین جۆر له گرێده‌رو ئامێری قورسی دیكه‌ی هه‌یه‌كه ئه‌و ئامێرانه ده‌توانێت به‌كاربهێنرێت له‌لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ست‌و سه‌نگه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه دروستكراون.
ئه‌میندار وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت بۆ مه‌سه‌له‌ی چه‌ك ئاگاداریان كردوینه‌ته‌وه "ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی چه‌كه‌كانین".
پێشتر ئه‌مریكا موشه‌ك‌و چه‌كی دژه تانك‌و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابینكردووه.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا، یه‌كێكه له‌وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕ دژی داعش‌و له‌ئێستاشدا چه‌ندین پسپۆڕیان مه‌شق به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان.
خه‌ندان
