پۆلیسی هەولێر 26 تۆمەتبار دەستگیر دەکات
نەقیب ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا 19 تاوان ئەنجامدراون، کە هەشتیان تاوانی کوشتن و 11شیان تاوانی دزیکردنە و ھەموو دۆسییەکانیان یەکلایی کراوەتەوە و لەبەردەم دادوەر دۆسیەکانیان کۆتایی ھاتووە.
نەقیب هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەش کرد، کە 26 تاوانبار دەستگیر کراون و تاوانەکانی دزیکردنیش بریتی بوون لە دزینی پارە، زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایل و کەرەستەی دیکەی وەک مۆلیدە و پێکھاتەکانی ماکینە.
لەبارەی دەستگیرکردنی تاوانبارانیش، گوتەبێژی بۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ھەموو تاوانبارێک کە تاوانەکەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە داوا کراوە و ئەگەر شوێنەکەی دیاربێت ئەوا ھێزەکانی پۆلیس دەچنە سەری، ئەگەر ونیش بێت دادوەر وەک نادیار داوای دەکات و پۆلیسیش وەک لایەنی فەرمی کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات، ئەگەر پلەی سەربازیشی ھەبێت، ئەوا بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری لایەنی پەیوەندیدار دەکەینەوە.
باسنيوز
