"پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش دەکرێ"
سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) راگەیاند: یەکێتیی ماموستایانی کوردستان بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا باس لەچەند پرسێک کرا لەوانە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی ١٢و٩ی بنەڕەتی و رێنمایی و ماموستایانی چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکان.
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە باسی لەوەکرد کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی پارەی ماموستایانی چاودێری ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردووی داوە و پارەکە ئێستا لەبانک ئامادەیە و بەزووترین کات دابەش دەکرێت وھیچ کێشەیەکی نەماوە.
(گەرمیانی)باسی لەوەشکرد، ھەردوولا تاکیدمان لەسەر خەرجکردنی نیومووچەی ماموستایان کردووە کە کار بکەین بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەزوترین کاتدا ئەو نیو مووچەیەش دابەش بکات.
