ماڵی خەندە: کچەکانمان بەردەوام خەمبارن
کەژاڵ جەمال حوسێن، بەڕێوەبەری ماڵی خەندە بۆچاودێری کچان لە شاری هەولێر، راگەیاند، ماڵەکە 15 منداڵی لە خۆگرتووە، کە تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ 22 ساڵی دایە و دایک و باوکیان لە یەکتر جیابوونەتەوە یاخود لە بەندیخانەن، هەرچەندە بەپێی یاسا، دەبێ تا تەمەنی 18 ساڵی لەوێ بمێننەوە.
کەژاڵ جەمال حوسێن هەروەها رایگەیاند، کە ماڵی خەندە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی خێزانی/ هەولێر و لەلایەن خێرخوازان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێویستییەکانیان دابین دەکرێت و هەرچەندە لە رووی ماددییەوە هیچ کێشەیان نییە، ”بەڵام بەهۆی دوورکەوتنەوەیان لە دایک و باوکیانەوە، بەردەوام خەمبارن“.
بەڕێوەبەری ماڵی خەندە بۆ چاودێری کچان باسی کچێک دەکات لە ماڵەکە، کە تەمەنی گەیشتووەتە 22 ساڵی، کەچی لەبەر ئەوەی هیچ شوێنەکی نییە بۆی بڕوا، هەر لە ماڵەکەیە و ئێستاش خوێندکاری زانکۆی جیهانە لە هەولێر.
باسنیوز
