داواکاری گشتی داوای ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفا لە بەردەم دادگا دەکات
دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، داواکاری گشتیی ھەرێمی کوردستان، داوای ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفای لە بەردەم دادگا کردووە و سکاڵای یاسایی لە دژ جووڵاندووە.
ھەر لەمبارەیەوە سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر، بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە: ''بەھۆی بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێكی ده‌نگی لە میدیای پارتی دیموکراتیی کوردستاندا سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەکان، داوای ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفا دەکرێت.''
سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر ئەوەشی ئاشکرا کردووە: ''چەند ڕۆژێکە فەرمانەکە بۆ بەردەم دادگای لێکۆڵینەوە ئاراستە کراوە.''
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، مێدیاكانی كوردستان له دوو مانگی ڕابردوودا تۆماری ده‌نگیی نه‌وشێروان مسته‌فایان بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ڕێنمایی ده‌دا به شوێنكه‌وتووانی تا له داهاتوودا هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌ندازایارانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن و كۆنسووڵی وڵاتانی بیانی بكه‌نه ئامانج. له یه‌كه‌م كرده‌وه‌یشیاندا چالاكه‌وانێكی سه‌ربه گرده‌كه، بۆریێكی نه‌وتی له نزیك چه‌مچه‌ماڵ ته‌قانده‌وه.
KDP
