ئاسایشی کەرکووک 63 "تیرۆریست" دەستگیر دەکات
رۆژی چوارشەممە 1-6-2016 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریست لەماوەی مانگێکدا دەکات و رایدەگەیێنیت" له چوارچيوهى كاروچالاكيه‌كانى بهڕێوبهرايهتيمان و له ژێر سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى ليواى مافپه‌روه‌ر 'هه‌ڵۆ نه‌جات' لەماوەی مانگێکدا 63 تیرۆریست دەستگیرکراون".
لە راگەیێندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ رووداو نێردراوە هاتووە "دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانە به هه‌وڵ و ماندووبوون و چاوكراوهيى و شه‌ونخوونى ته‌واوى ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانى ئاسايش له ماوه‌ى مانگيكدا واته له 1-5-2016 تا 1-6-2016 به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزى پيشمهرگهى كوردستان و هيزه‌كانى پۆليس توانيمان 63 تیرۆریست ،تاوانبار، گومانليكراو له‌سه‌ر زانيارى هاووڵاتيانى خوشهويستى شارى كه‌ركووك دهستگيربكهين".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک ئاماژە بە ژمارەی تیرۆریست، تاوانبار و گومانلێکراوەکان دەکات و رایدەگەیێنێت " 40 لەوانە تیرۆریست بوون و 18 کەسیان تاوانبارن، لەگەڵ 5 گومانلێکراوی دیکە ".
رووداو -
