لە هەولێر سەدەمین ساڵیاندی بی ئێم دەبلیو كراوە

لە هەولێر سەدەمین ساڵیاندی بی ئێم دەبلیو كراوە
لە هەولێر سەدەمین ساڵیاندی بی ئێم دەبلیو كراوە بە پەردە لادان لەسەر سیریۆس 7 ی نوێ لە هەموو شتێكدا
لە ئاهەنگێكی كەموێنەدا كۆمپانیای ئەلعروش ئاهەنگی حەفتەم ساڵەی كاركردنی لە عێراقدا بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك بەرپرسی حكوومی و بازرگانان و میوانان و ژمارەیەك دەژگای راگەیاندن وەك تاكە بریكاری بی ئێم دەبڵیو كە لە ساڵی 2010 دا مافی هاوردەكردن و فرۆشتنی فەرمیی لە كۆمپانیایە لە سەرتاسەری عێراقدا وەرگرت، لە شاری هەولێر گێڕا
ناوبانگیی ئەلعروش لەو حەفت ساڵەدا بەوە هات كە ئۆتۆمبیلەكانی بی ئێم دەبڵیو تۆكمەن و هەوادارێكی زۆری هەیە.
سەرەتا سەباح سالم بەڕێوەبەری گشتیی ئەلعروش وتی: دڵخۆشین گەیشتینە ئەم خاڵە و دەمەوێ ئەم هەلە بقۆزمەوە سوپاسی ئەو كڕیارانە بكەم كە ماوەی چەند ساڵێكە متمانەیان پێمان بەخشیوە و هەروەها سوپاسی گرووپی بی ئێمە دەبڵیو بكەم كە هاوكارمان بووە بۆ ئەو پێشكەوتنانەی بەدەستمان هێناوە سەرەڕای ئەو هەموو بارگرانییەی تووشی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئێمە توانیومانە لە بەرەپێشچوون بەردەوام بین.
سەركەوتنێكی دیكە بۆ گرووپی بی ئێم دەبڵیو لەوەدایە كە جۆنیس سێبێرت بەڕێوەبەری گشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە شاری دوبەی و لە بنكەی سەرەكی لە ئاهەنگێكدا چاوی كەوت بە سەباح سالم و رای گەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بنكەمان لە بەغدا دەكەینەوە بە بۆنەی تیپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی بی ئێم دەبڵیو بۆیە یادی 100 ساڵەی دەكەینەوە.
هەر لەو ئاهەنگەدا كۆمپانیای ئەلعروش پەردەی لەسەر ئۆتۆمۆبیلی نەوی نوێی سیریرس 7ی بی ئێم دەبڵیو لادا كە یەكێك بوو لە سەرنجڕاكێشترین نمایشەكانی ئاهەنگەكە. ئۆتۆمبیلەكە نوێترین جۆری تەكنۆلۆژیای تێجدا بەكار هاتووە. میوانانیش بە سەرسامیەوە سەیری دیزاینی ئۆتۆمۆبیلەكەیان دەكرد خۆشگوزەرانیی خۆیان دووپات دەكردەوە و تێبینیی ئەرێنییان لەسەر دەرەوە و ناوەوەی سیریۆس 7 خستە روو.
Top