حكومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حەسەن رۆحانی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت كە پێشمەرگە و هەولێرییەکان شارەکەیان پاراست“

 حكومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حەسەن رۆحانی دەداتەوە  و رایدەگەیەنێت كە پێشمەرگە و هەولێرییەکان شارەکەیان پاراست“
گوتەبیژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەوە پێشمەرگە بوو ھەولێری لە مەترسییەکانی ھێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش پاراست.



رۆژی سێشەممە 31ـی ئایاری 2016، لە وتارێکدا لە شاری مەهابادی کوردستانی رۆژهەڵات، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، کە ئێران هەولێری پایتەختی کوردستانی باشووری لە هێرشی داعش پاراست، وەک هەوڵێک بۆ بە دەستهێنانی لایەنگریی لەنێو کوردانی کوردستانی رۆژهەڵات.



سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسگوزاری ھەموو ھاوکارییەکە، کە پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام ”ئەو شەوەی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شاری ھەولێر ئەنجامدرا و مەخمور و گوێر داگیر کران، پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆبەخشی ھەولێر بوون نەیان ھێشت ھەولێر بکەوێت و ئەوانیش بوونە قوربانی“.



سەفین دزەیی ئاماژەی بە رۆڵی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات، کە ئەو شەوەی داعش هێرشی کرد، لە ئاسمانەوە گورزیان لە داعش وەشاند و رایگەیاند، ”پێشمەرگەی کوردستان بەرگریان کرد“



باسنیوز
Top