لە بادۆشدا پێشمەرگە گورزێكی كوشندەی لە داعش وەشاند

لە بادۆشدا پێشمەرگە گورزێكی كوشندەی لە داعش وەشاند
ئەم نێوەڕۆیە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری بادۆشدا هێرشێكی بەرفراوانی تیرۆریستانی داعشی تێك شكاند؛ ئەفسەرێكێ پێشمەرگە دەڵێ هەشتا چەكداری داعش كوژراون.

مقەدەم فەتحی مزووری، لە ئەفسەرەکانی فەرماندەیی بارزان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "سەعات ١٠ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیرۆریستان داعش لە میحوەری بادۆشەوە هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و، فەرماندەیی بارزان و لەشكری تایبەتی یەك بە توندی وەڵامی هێرشەكەی داعشیان دایەوە؛ دوای پێكدادانێكی توند، شەڕەکە تازە دامرکاوەتەوە."

ئەفسەرەكەی پێشمەرگە دەشڵێ:"لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا چەكدارانی داعش بە پێنج ئۆتۆمبێڵی پڕ تەقەمەنی و دوو ماتۆڕەوە پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دا بۆ ئەوەی خۆیان پێوە بتەقێنن، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە هەر پێنج ئۆتۆمبێڵەكە تەقێندرانەوە."

مقەدەم فەتحی گۆتیشی: "هاوپەیمانان ڕۆڵێكی باشیان هەبوو لە شكاندنی هێرشەكەی داعشدا و بە گوێرەی زانیاریەكانی ئێمە هەشتا چەكداری داعش كوژراون، لەبەر تەقە ناتوانین بچینە سەر تەرمەكانیان."









KDP
Top