نێچیرڤان بارزانی: كوردستان خاڵی بەهێزی هەیە و ئایندەمان ڕووناكە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ – ٥ – ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكوەزیران و جێگری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق و ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان و عێراق و باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەكادەمیست و پسپۆڕانی ناوخۆ و بیانی، لە ڕێوڕەسمێكدا پلانى ڕیفۆرمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به هاوكارى و پشتگیریى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌زگاكانى، UN و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى، وه‌زاره‌تى پلاندانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لایه‌ن و ڕێكخراو و دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده بیانى و ناوخۆییه‌كان ئاماده كراوه، ڕاگەیەنرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا دوای پێشكەشكردنی چەند وتەیەك، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد و تیایدا جیا لە بەخێرهێنانی ئامادەبوون بە تایبەت (مەسعوود بارزانی) سەرۆك وەزیانی هەرێمی كوردستان كە سەرەڕای سەرقاڵیی جەنابیان بە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعشەوە بەشداری لە مەراسیمەكەدا كرد، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پلانی ڕیفۆرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ حكوومەت و خەڵك و دۆست و هاوكارانی هەرێمی كوردستان بە گرنگ وەسفكرد و لە هەمان كاتدا ئاشكرایكرد كە ئەمە دووپاتكردنەوەی جددییه‌ت و ئیسرارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌سه‌ر ڕیفۆرم و باشتركردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
هەروەها باسی لە هۆكارەكانی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانی كرد و هۆكارەكانی بۆ بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، خەرجییەكانی شەڕی تیرۆرستانی داعش و ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و دابەزینی لەناكاوی نرخی نەوت گەڕاندەوە كە هەموویان له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده و ده‌سه‌ڵاتى هەرێمدا بوون، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز به‌و مانایه نایه‌ت كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سیسته‌مى كارگێڕى وكارگێڕیى داراییى خۆیدا، كێشه و كه‌موكوڕى نه‌بووه. بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر په‌یكه‌رى كارگێڕیى حكوومه‌ت بۆ مه‌وداى كورت، مامناوه‌ندى و درێژخایه‌ن، پلانى هه‌یه و كارى كردووه.
ئاشكراشیكرد كە ڕێكاره خێراكانى حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه وه‌ك پاشه‌كه‌وتكردنى بڕێك له مووچه، دواخستنی پڕۆژەكانى كه‌رتى گشتى و وەبەرهێنان، قەرزکردنی ناوخۆیی لە بانك و کۆمپانیای خۆماڵی و بیانی، قەرزی دەرەكی و چه‌ندین ڕێكارى دیكه‌ش، ته‌نیا ڕێكارى خێرا و هه‌نووكه‌ییى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه‌ن و بۆ مه‌وداى درێژخایه‌ن نابنه چاره‌سه‌رى یه‌كجارى، بۆیه حكوومه‌ت پێویستى به نه‌خشه‌ڕێگا و پلانێكى ڕیفۆرمى بنه‌ڕه‌تیى دارایى و ئابوورى و كارگێڕى هه‌یه، كه له‌سه‌ر ستاندارد و بنه‌ما زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به هاوكارى و چاودێریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده كرابێت كه خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بپارێزێت و جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه نه‌بێته هۆى دروستبوونى دۆخێكى سه‌ختتر بۆ ئه‌وان.
باسی لەوەش كرد كە هەرچی پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایى و دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى داهات جگه له نه‌وت و گاز، به‌ره‌وپێشبردنى بواره‌كانى دیكه‌ى كشتوكاڵ، پیشه‌سازى، گه‌شتیارى، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بازرگانى، وه‌به‌رهێنان، به‌شداریپێكردنى زیاترى كه‌رتى تایبه‌ت، دۆزینه‌وه و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى كه ده‌كرێ ببنه جیگره‌وه‌ى نه‌وت و گاز، دەیكەن و لەمبارەیەشەوە پلانیان هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به هاوكارى و یارمه‌تیى هاوبه‌شه‌كانی هەرێم له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
لەبارەی قۆناغەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكەشەوە، ئاماژەی بەوە دا كە له قۆناغى یه‌كه‌مدا بانكى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌كى زانستى هاوكارى و یارمه‌تییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوە بۆ ئاماده‌كردنى پلانه‌كه، له قۆناغى دووه‌میشدا ئەوە لە بانكى نێوده‌وڵه‌تى و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاوەڕێ دەكەن، بۆ یارمه‌تى و پشتگیرى له جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه، هاوكاریى ته‌كنیكى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت بكه‌ن.
لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا سەرۆكوەزیران دووپاتی كردەوە كە یەكێك لە بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى پلانى ڕیفۆرمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌یه كه كه‌رتى گشتى به‌سه‌ر ئابووریى هه‌رێمى كوردستاندا زاڵ نه‌بێت و ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و وەبەرهێنانی بیانی له هه‌موو بواره‌كاندا بڕه‌خسێنێت و بەرەو كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، پیشه‌سازى، گه‌شتیارى، ئاو و هه‌موو چالاكییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى دیكه‌ش ئاراستەیان بكات و بەم هەنگاوەش خواست له‌سه‌ر دامه‌زراندن له كه‌رتى گشتى كه‌م بكاته‌وه و ده‌رفه‌تى زیاتر و باشترى كار له كه‌رتى تایبه‌تدا بڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستهش حكوومه‌ت له ڕێگه‌ى چه‌ند هه‌نگاو و ڕێكارێكه‌وه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
دەربارەی هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ى پلانى ڕیفۆرمدا، ئاماژەی بەوە كرد حكوومەت كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى هه‌ڵناوه كه مایه‌ى سه‌رنج و ده‌ستخۆشیى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان بووه، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان، زیادكرنى داهات، بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتگیریى دارایى له كه‌رتى كاره‌با، دابینكردنى زیاترى شه‌فافییه‌ت له پرسى داهات و خه‌رجیه‌كاندا، هێنانى لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێریكردنى داهات و خه‌رجییه‌كان و چه‌ندین ڕێكارى دیكه‌ش، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هێشتا به‌ش ناكه‌ن و هه‌رێمى كوردستان پێویستییه‌كى گه‌وره‌ى به جێبه‌جێكردنى ڕیفۆرمێكى هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه.
هەروەها چاككردنی كه‌رتى كارگێڕى به‌گشتى و كارگێڕیى دارایى به‌تایبه‌تى، وەك خاڵێكی دیكەی پلانی ڕیفۆرم ناساند و بۆ ئەم مەبەستەش ڕایگەیاند كە پێویستە پێداچوونەوە بە سیسته‌مى كارگێڕیى داراییى حكوومى و شێوازى كاركردنى بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تدا بكرێت و بانكدارى له هه‌رێمى كوردستان بچێته ئاستى ستانداردى جیهانییه‌وه و بانكه‌كان بتوانن ببنه بڕبڕه‌ى پشتى كار و چالاكییه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت، چونكه تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان سسته‌مى پشتبه‌ستنى كه‌رتى تایبه‌ت به بانك زۆر لاوازه و ده‌بێت تێگه‌یشتن بۆ كارى بانكى و بانكدارى بگۆڕێت و به‌مەش هه‌رێمى كوردستان هه‌م ده‌توانێت خۆى له قه‌یرانى دارایى ڕزگار بكات، به شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆش ئابوورییه‌كه‌ى هاوسه‌نگ بكات و بیخاته سه‌ر ڕێچكه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنێكى به‌رده‌وام و بۆ ئه‌مه حكوومه‌ت پێویستی بە دوو کۆڵەکەی سەرەکی هه‌یه كه بریتین لە ئاوێتەکردن و گونجاندن و سەقامگیرکردنی دارایی، لەگەڵ دانانی بەردی بناغە بۆ گەشەسەندنێکی گشتگیر و بەردەوام و لە قۆناغى درێژخایەن و مامناوەندیشدا سەقامگیری و متمانە بە بودجەکەی زیاتر بكات.
ئەوەشی نەشاردەوە كە قەیرانی دارایی ده‌رفه‌تێكى زێڕ‌ینى بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان و جێبه‌جێكردنى ڕیفۆرم، ڕه‌خساندووه و پەندێكی پێشنیانیشی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم وتەیەی هێنایەوە و گوتی: "ئه‌و كه‌وتنه‌ى نه‌تكوژێ، به‌هێزترت ده‌كات". و ئەو قەیرانە ئەوانی خستووە بەڵام نەیكوشتوون بۆیە ئەو كەوتنە بەهێزتریان دەكات و لە هەمان كاتدا قه‌یرانه‌كان بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكیش وانه‌یه‌كى به‌نرخن كه ده‌كرێت ببنه خاڵى هه‌ستانه‌وه و جددییه‌ت له ڕیفۆرم و باشتركردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
دواتر باسی لە خاڵە بەهێزەكانی هەرێمی کوردستانی كرد لەوانەش سەرچاوه‌كانی گەورەی نەوت و گاز، زەویی کشتوکاڵیی بەپیت، ڕێژه‌ى گه‌نج، شوێنێک کە دەکەوێتە چەقی ڕێگە بازرگانییەکان و چوارڕیانی بازرگانی، حکوومەتێک کە سووره لەسەر پیادەکردنی ڕیفۆرم، کۆمەڵگەیەکی هاوكار کە ئامادە و تامەزرۆیە بۆ هاوکاری، هه‌بوونى گیانی كاركردن، ئاسایش و سەقامگیرى كه بۆ كار و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان پێویستن، ئه‌مانه هه‌موویان خاڵى به‌هێزى هه‌رێمى كوردستانن و ده‌كرێ زۆر باش به‌كاربهێنرێن و دۆستان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش لەمبارەیەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكه‌ن.
جەختی لەوەش كردەوە كە به‌رنامه و پلانه‌كان هه‌رچه‌ند تۆكمه ئاماده كرابن، بەڵام له مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌رنه‌كه‌وتن، به دوور نین لەوانەش جه‌نگى دژه‌تیرۆر و لێكه‌وته‌كانى، كێشه سیاسى، دارایى و ئابوورییه‌كان، كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخى سیاسیى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندانى دیكه‌ش، ده‌كرێ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌م پلانه دروست بكه‌ن، به‌ڵام وێڕاى هه‌موو ئه‌مانه به پشتگیرى و هاوكاریى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى دیكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، به ئیراده و خواست و جددییه‌تى حكوومه‌ت، پلانى ڕیفۆرم جێبه‌جێ ده‌كەن و گەشبینی خۆیشی دەربڕی كە له كۆتاییدا سه‌رده‌كه‌ون و ئاسۆیه‌كى ڕوون چاوەرێی هەرێمی كوردستان دەكات.
له كۆتایی وتەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دڵنیای دایە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وان به ته‌واوى پابه‌ندى ئیلتیزامه داراییه‌كانى خۆیه‌تى. سوپاسى سه‌رۆكى وڵاتانى گرووپى G٧ یشی كرد كه سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن له ڕاگه‌یاندنى كۆتاییى كۆۆبونه‌وه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستانیش سوودمه‌ند ده‌بێت له‌و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌ش به عیراقى ده‌كه‌ن. هەروەك سوپاسی بەڕێز هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراقی كرد كە بەردەوام لەگەڵ ئەوان لەسەر خەت بووە بۆ دابینكردنی شایشتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە و قەرزانەی كە عێراق وەریدەگرێت. ئاشكراشیكرد كە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان شانبەشانی بەشەکانی دیكه‌ی عیراق بەشداری لە گەڕاندنەوەی ملیارەها دۆلار لە قەرزەکانی ڕژێمی پێشووی عیراق کردووە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان خۆی قوربانیی دەستی ڕژێمی پێشوو بووە.
هەروەها داواشی كرد حكوومەتی عێراق بەشی هەرێمی كوردستان لەو قەرزانی بدان كە لە بانکی نێودەوڵەتی و سەندۆقی دراوی نێودەوڵەتی وەریگرتووە و بڕەكەشی دەگاتە نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار. ئەوەشی دووپات كردەوە كە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه پێى وایه و خوازیاره كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و هیوای چارەسەركردن و كۆتاییهاتنی ئاڵۆزیى سیاسیى عیراقیشی خواست. هەروەك سوپاسى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و UN و ده‌زگاكانیان، دامه‌رزاوه نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان، وه‌زاره‌تى پلاندانان، به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان و تیمه‌كه‌ى و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌شدارییان له ئاماده‌كردنى ئه‌م پلانه‌دا كردووه.
سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و بە تایبەتی ئەوانەی لە شەڕی ئازادكردنەوەی گوندەكانی میحوەری خازر شەهیدبوون، كرد.
دەقی وتەی سەرۆكوەزیران:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
میوانانى خۆشه‌ویست،
بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی خۆشحاڵین بە ئامادەبوونی بەڕێزتان لەم مەراسیمەدا سەرەڕای سەرقاڵیی بەڕێزتان كە دەزانین ئەمە دوو ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی خازر دەستیپێكردووە جەنابتان زۆر مەشغول بوون بەو ئۆپەراسیۆنەوە، كاتتان دیاریكرد و تەشریفتان هێنا بۆ ئەم مەراسیمە بێگومان ئەمە نیشانەی پشتگیریی بەرێزتانە بۆ ئەو ڕیفۆرمەی كە ئەمڕۆ لێرە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان و لایەنەكانی دیكەی پەیوەندیدار ڕادەگەیەنێت. خۆشحاڵین و شەرەفمەندین بە تەشریفهێنانی بەڕێزتان.
ئه‌م كاته‌تان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمێكى گرنگدا بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و، بۆ دۆستان و هاوكارانى هه‌رێمى كوردستان.
ڕاگه‌یاندنى پلانى ڕیفۆرمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به هاوكارى و پشتگیریى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌زگاكانى، UN و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى، وه‌زاره‌تى پلاندانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لایه‌ن و ڕێكخراو و دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده بیانى و ناوخۆییه‌كان ئاماده كراوه، له هه‌مان كاتدا ڕاگه‌یاندن و دووپاتكردنه‌وه‌ى جددییه‌ت و ئیسرارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌سه‌ر ڕیفۆرم و باشتركردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
به‌ڕێزان..
هه‌مووتان ئاگادارن هه‌رێمى كوردستان یه‌ك به دواى یه‌ك و له ماوه‌یه‌كى كورتى دیاریكراودا، ڕووبه‌ڕووى چه‌ند ته‌حه‌دییه‌كى زۆر سه‌خت بووه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى كه بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى فیدرالى عیراقه‌وه له سه‌ره‌تاى ٢٠١٤ به‌س نه‌بێت، له‌ناكاو گه‌وره‌ترین ڕێكخراوى تیرۆرستیى جیهان "داعش" به درێژاییى زیاتر له ١١٠٠ كیلۆمه‌تر جه‌نگێكى خوێناوى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا سه‌پاند.
وێڕاى خه‌رجیى زۆرى ڕۆژانه‌ى جه‌نگ، زیاتر له ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ریش له سووریا و ناوخۆى عیراقه‌وه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌م شێوه‌یه %٢٨ى ڕێژه‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان زیادى كرد كه پێویستییان به پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك ئاسایش، ته‌ندروستى، په‌روه‌رده، ئاو و كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه هه‌یه. ئه‌مه چه‌ند قات بارى داراییى حكوومه‌تى هەرێمی سه‌ختتر كرد. ئینجا ئه‌وه‌ى به یه‌كجارى دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆز كرد، دابه‌زینى نرخى نه‌وت بوو كه له هه‌موو هۆكاره‌كانى دیكه، كاریگه‌رتر و به‌ئازارتر بوو بۆ هەرێمی كوردستان.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى باسمان كردن، كه بوونه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایى و هه‌ژانى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده و ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا بوون، به‌ڵام وه‌ك له بۆنه‌ى دیكه‌شدا ئه‌وه‌م باس كردووه، ئه‌مه هه‌رگیز به‌و مانایه نایه‌ت كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له سیسته‌مى كارگێڕى وكارگێڕیى داراییى خۆیدا، كێشه و كه‌موكوڕى نه‌بووه. بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر په‌یكه‌رى كارگێڕیى حكوومه‌ت بۆ مه‌وداى كورت، مامناوه‌ندى و درێژخایه‌ن، پلانى هه‌یه و كارى كردووه.
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه و ته‌حه‌دییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایى و دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى داهات جگه له نه‌وت و گاز، بۆ به‌ره‌وپێشبردنى بواره‌كانى دیكه‌ى كشتوكاڵ، پیشه‌سازى، گه‌شتیارى، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بازرگانى، وه‌به‌رهێنان، به‌شداریپێكردنى زیاترى كه‌رتى تایبه‌ت، دۆزینه‌وه و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى كه ده‌كرێ ببنه جیگره‌وه‌ى نه‌وت و گاز، پلانمان هه‌یه و بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه، هه‌رچى پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆئەوەی جێبەجێی بكرێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به هاوكارى و یارمه‌تیى هاوبه‌شه‌كانمان له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
به‌ڕێزان،
قه‌یرانى دارایى و هۆكاره‌كانى، بوونه‌ته هۆى تێكچوونى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و كاریگه‌ریى زۆر خراپى له‌سه‌ر ئابوورى و گه‌شه‌ى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه. ڕێكاره خێراكانى حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه وه‌ك پاشه‌كه‌وتكردنى بڕێك له مووچه، دواخستنی پڕۆژەكانى كه‌رتى گشتى و وەبەرهێنان، قەرزکردنی ناوخۆیی لە بانك و کۆمپانیای خۆماڵی و بیانی، قەرزی دەرەكی و چه‌ندین ڕێكارى دیكه‌ش، ته‌نیا ڕێكارى خێرا و هه‌نووكه‌ییى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه‌ن و بۆ مه‌وداى درێژخایه‌ن نابنه چاره‌سه‌رى یه‌كجارى.
بۆیه حكوومه‌ت پێویستى به نه‌خشه‌ڕێگا و پلانێكى ڕیفۆرمى بنه‌ڕه‌تیى دارایى و ئابوورى و كارگێڕى هه‌یه، كه له‌سه‌ر ستاندارد و بنه‌ما زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به هاوكارى و چاودێریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده كرابێت. پلانێك كه خه‌ڵكى نه‌دار، هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بپارێزێت و جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه نه‌بێته هۆى دروستبوونى دۆخێكى سه‌ختتر بۆ ئه‌وان. به پێچه‌وانه‌وه گشتگیر بێت و ببێته هۆكارێك بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كارى زیاتر بۆ هه‌مووان و دابینكردنى ئاسایش و سه‌قامگیریى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌ستپێكردنه‌وه و به‌رده‌وامیى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان.
له قۆناغى یه‌كه‌مدا بانكى نێوده‌وڵه‌تى به سوپاس و پێزانینێكى زۆره‌وه، به شێوه‌یه‌كى زانستى هاوكارى و یارمه‌تییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئاماده‌كردنى پلانه‌كه، له قۆناغى دووه‌میشدا چاومان له‌وه‌یه كه بانكى نێوده‌وڵه‌تى و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ یارمه‌تى و پشتگیرى له جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه، هاوكاریى ته‌كنیكى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت بكه‌ن و پشتگیریى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه بكه‌ن.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى پلانى ڕیفۆرمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌یه كه كه‌رتى گشتى به‌سه‌ر ئابووریى هه‌رێمى كوردستاندا زاڵ نه‌بێت و ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا بڕه‌خسێنێت. ڕووى كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆیى ئاراسته‌ى كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، پیشه‌سازى، گه‌شتیارى، ئاو و هه‌موو چالاكییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى دیكه‌ش بكات. به‌مه‌ش خواست له‌سه‌ر دامه‌زراندن له كه‌رتى گشتى كه‌م بكاته‌وه و ده‌رفه‌تى زیاتر و باشترى كار له كه‌رتى تایبه‌تدا بڕه‌خسێنێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكوومه‌ت له ڕێگه‌ى چه‌ند هه‌نگاو و ڕێكارێكه‌وه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و چى پێویست بێت بۆ هاندانى كاركردن له كه‌رتى تایبه‌ت و بچووككردنه‌وه‌ى كه‌رتى گشتى، ئه‌نجامى ده‌دات.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى پلانى ڕیفۆرمیدا، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى هه‌ڵناوه كه مایه‌ى سه‌رنج و ده‌ستخۆشیى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان بووه، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان، زیادكرنى داهات، بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتگیریى دارایى له كه‌رتى كاره‌با، دابینكردنى زیاترى شه‌فافییه‌ت له پرسى داهات و خه‌رجیه‌كاندا، هێنانى لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێریكردنى داهات و خه‌رجییه‌كان و چه‌ندین ڕێكارى دیكه‌ش. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هێشتا به‌ش ناكه‌ن و هه‌رێمى كوردستان پێویستییه‌كى گه‌وره‌ى به جێبه‌جێكردنى ڕیفۆرمێكى هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه.
خاڵێكى دیكه‌ى سه‌ره‌كیى ڕیفۆرم ئه‌وه‌یه كه كه‌رتى كارگێڕى به‌گشتى و كارگێڕیى دارایى به‌تایبه‌تى چاك ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ به سیسته‌مى كارگێڕیى داراییى حكوومى و شێوازى كاركردنى بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تدا بچینه‌وه و وا بكه‌ین كه بانكدارى له هه‌رێمى كوردستان بچێته ئاستى ستانداردى جیهانییه‌وه و بانكه‌كان بتوانن ببنه بڕبڕه‌ى پشتى كار و چالاكییه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت. چونكه تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان سیسته‌مى پشتبه‌ستنى كه‌رتى تایبه‌ت به بانك زۆر لاوازه. وەكو سیبەل خان لە پرزنتێیشنەكەی باسی كرد، ته‌نیا نزیكه‌ى ٣%ى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ كار و پڕۆژه‌كانیان پشت به پشتگیریى بانكى ده‌به‌ستن. ئیتر ده‌بێ تێگه‌یشتن بۆ كارى بانكى و بانكدارى له هه‌رێمى كوردستان بە شێوەیەكی بنەڕەتی بگۆڕێت.
به مانایه‌كى دیكه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوسه‌نگییه‌كى بنه‌ڕه‌تى ده‌كات له‌نێوان كه‌رتى گشتى و داهاته‌كاندا، هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ فره‌چه‌شنكردنى ئابوورى، به هاوكاریى كه‌رتى تایبه‌ت. به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌رێمى كوردستان هه‌م ده‌توانێت خۆى له قه‌یرانى دارایى ڕزگار بكات، هه‌میش ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆ ئابوورییه‌كه‌ى هاوسه‌نگ بكات و بیخاته سه‌ر ڕێچكه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنێكى به‌رده‌وام.
بۆ ئه‌مه حكوومه‌ت پێویستی بە دوو کۆڵەکەی سەرەکی هه‌یه كه بریتین لە ئاوێتەکردن و گونجاندن و سەقامگیرکردنی دارایی، لەگەڵ دانانی بەردی بناغە بۆ گەشەسەندنێکی گشتگیر و بەردەوام. بۆیه حکوومەت ده‌بێ ڕیفۆرمى داراییی ئەوتۆ بکات کە توانا داراییەکەی بەهێز بکات لە بواری سەقامگیرکردنی خەرجییە بنەڕەتییەكان و، لە قۆناغى درێژخایەن و مامناوەندیشدا سەقامگیری و متمانە بە بودجەکەی زیاتر بكات.
به‌ڕێزان،
ڕاسته قه‌یرانه‌كان هه‌رێمى كوردسانیان ئازار داوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكى زێڕ‌ینى بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان و جێبه‌جێكردنى ڕیفۆرم، ڕه‌خساندووه. پێشینان ده‌ڵێن: "ئه‌و كه‌وتنه‌ى نه‌تكوژێ، به‌هێزترت ده‌كات". ئێمه‌ش له هه‌مان دۆخداین، قه‌یرانه‌كان ئێمه‌یان خستووه، به‌ڵام نه‌یانكوشتووین، بۆیه ئه‌م كه‌وتنه به‌هێزترمان ده‌كاته‌وه. قه‌یرانه‌كان بۆ حكوومه‌ت و بۆ خه‌ڵكیش له هه‌رێمى كوردستان وانه‌یه‌كى به‌نرخ بوون كه ده‌كرێ ببنه خاڵى هه‌ستانه‌وه و جددییه‌ت له ڕیفۆرم و باشتركردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
هەرێمی کوردستان خاڵی بەهێزی هەیە و دەرفەتی باشى لەپێشە بۆ ئەوەی دۆخى دارایى و ئابووریەکەی لە قەیران ڕزگار بكات و بکەوێتە سەر ڕێگه‌ی گەشەیەكی هاوسەنگی بەردەوام. سەرچاوه‌كانی گەورەی نەوت و گاز، زەویی کشتوکاڵیی بەپیت، ڕێژه‌ى گه‌نج، شوێنێک کە دەکەوێتە چەقی ڕێگە بازرگانییەکان و چوارڕیانی بازرگانی، حکوومەتێک کە سووره لەسەر پیادەکردنی ڕیفۆرم، کۆمەڵگەیەکی هاوكار کە ئامادە و تامەزرۆیە بۆ هاوکاری، هه‌بوونى گیانی كاركردن، ئاسایش و سەقامگیرى كه بۆ كار و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان پێویستن، ئه‌مانه هه‌موویان خاڵى به‌هێزى هه‌رێمى كوردستانن و ده‌كرێ زۆر باش به‌كاریان بهێنین، دۆستان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هاوكاریمان بكه‌ن.
ئەگەر هه‌موو ئەم خاڵانە بە شێوەیەکی کارا لە ژینگەیەكدا بەکار بهێنرێن کە تیایدا سیاسەتی هاوکارانە پیادە بکرێت، ئەوسا ئابووریی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی باشی دەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر سه‌ختییه‌كانى ئێستادا و ده‌توانێت ئابووریەکی فرەچەشن و گەشەسەندنێکی گەورەی بەردەوام لە ماوەی مامناوەندی و درێژخایەندا، بێنێته ئاراوه. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها له پلانه‌كه‌یدا داكۆكى له خێراکردنی گەشە و فرەچەشنیی ئابوورى ده‌كاته‌وه كه پێویستی بە هه‌وڵى هاوکات هەیە لە کەرتە سەرەكییەکانی ئابوورییدا.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌رنامه و پلانه‌كان هه‌رچه‌ند تۆكمه ئاماده كرابن، دیسان له مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌رنه‌كه‌وتن، یان جێبه‌جێنه‌كردن به دوور نین!. ئه‌م پلانه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش به هه‌مان شێوه له مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه به دوور نییه. جه‌نگى دژه‌تیرۆر و لێكه‌وته‌كانى، كێشه سیاسى، دارایى و ئابوورییه‌كان، كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخى سیاسیى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندانى دیكه‌ش، ده‌كرێ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌م پلانه دروست بكه‌ن، به‌ڵام وێڕاى هه‌موو ئه‌مانه به پشتگیرى و هاوكاریى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى دیكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، به ئیراده و خواست و جددییه‌تى حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، پلانى ڕیفۆرم جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و گه‌شبینم كه له كۆتاییدا سه‌رده‌كه‌وین و ئاسۆیه‌كى ڕوونمان بۆ هەرێمی كوردستان و گەلەكەمان له‌پێشه.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نه‌وت دڵنیا بكه‌مه‌وه، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وان به ته‌واوى پابه‌ندى ئیلتیزامه داراییه‌كانى خۆیه‌تى و وه‌ك خۆى جێبه‌جێیان ده‌كات.
هه‌روه‌ك لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاسى سه‌رۆكى وڵاتانى گرووپى G٧ بكه‌م كه سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن له ڕاگه‌یاندنى كۆتاییى كۆۆبونه‌وه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستانیش سوودمه‌ند ده‌بێت له‌و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌ش به عیراقى ده‌كه‌ن. دەمەوێ دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق كاك هۆشیار زێباری بكەم كە لەسەر خەت بووە لەگەڵ ئێمە و بەردەوام هەوڵیداوە بۆ مسۆگەركردنی ئەو شایستە داراییە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان. هەروەك سوپاسیشی دەكەین كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێمە بەشدارە و بەخێربێت.
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ بڵێم: لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان شانبەشانی بەشەکانی دیكه‌ی عیراق بەشداری لە گەڕاندنەوەی ملیارەها دۆلار لە قەرزەکانی ڕژێمی پێشووی عیراق کردووە، کە بریتی بوون لە قەرەبووی شەڕی کوێت و قەرزەکانی یانەی پاریس. لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان خۆی قوربانیی دەستی ڕژێمی پێشوو بووە. حکوومەتی عێراق ساڵی ٢٠١٥ لە بانکی نێودەوڵەتی بڕی یه‌ك ملیار و دوو سه‌د ملیۆن دۆلاری وەکو قەرز وەرگرت. ئەمساڵیش هەوڵی وەرگرتنی قەرز ده‌دات لە سه‌ندۆقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی كه قەرزی هه‌ردووكیان دەگاتە نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار. داوا دەکەین بەشی هەرێمی کوردستان لەم قەرزە دەستەبەر بکرێت.
هه‌ر له‌باره‌ى عیراقه‌وه ده‌مه‌وێ دووپاتى بكه‌مه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه پێى وایه و خوازیاره كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها هیواخوازین ئاڵۆزیى سیاسیى عیراق چاره‌سه‌ر ببێت و كۆتایى پێ بێت.
دووباره سوپاسى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و UN و ده‌زگاكانیان، دامه‌رزاوه نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان، وه‌زاره‌تى پلاندانان، به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان و تیمه‌كه‌ى و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌شدارییان له ئاماده‌كردنى ئه‌م پلانه‌دا كردووه.
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بەسەرچاو، هەر لێرەوە دووبارە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری ئەو قارەمانانە دەكەین كە لە ڕۆژی یەكەمی شەڕی داعشدا تا ئێستا شەهید بوون بە تایبەتی شەهیدانی شەڕەكانی بەرگریی دوێنێ كە شەهید مان هەیە و یەكێكیان مامی كاكە زاگۆرسە و لێرەوە سەرەخۆشیی لە خۆی و كەس و كاری هەموو ئەو شەهیدانە دەكەم كە لەپێناو پاراستنی كوردستان گیانیان بەخشیوە و خێنیان داوە و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم بێگومان ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریكردن لەم خاكە و بەهیوای سەركەوتنی بەكجارەكی. دیسان بەخێرهاتنان دەكەم و بەخێربێن سەرچاوان.
سوپاستان ده‌كه‌م.
KDP
