ڕاپەڕین.. بازرگانی و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر زیادی کردووە

ڕاپەڕین.. بازرگانی و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر زیادی کردووە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە بازرگانی و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لەو سنووره‌ بەجۆرێک تەشەنەی کردووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھێزەکانیان دەستیان گرتووه‌ بەسەر زیاتر لە 20 کیلۆ حەب و ماددەی ھۆشبەر و چەند تۆمه‌تبارێكیشیان ده‌ستگیر كردووه‌.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی ئاسایشی راپەڕین : لە ئەنجامی بەدواداچوونی ھێزەکانی ئاسایش دەستیان گرتووە بەسەر بڕی 20 کیلۆ و 400 گرام حەبی فەلکراوی یاساغ و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە چوار تۆمه‌تبار لەشاری رانیه‌ گیراون کە بە بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە جۆری حەبی ترامادۆڵ تۆمه‌تبارن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

حەبی ترامادۆڵ یەکێکە لەو جۆرانەی کە ماددەی ھۆشبەری تێدایە و بەکارھێنانی دوور لە رەچەتە و رێنمایی پزیشکی و یاساغ کراوە و بەکاربەر تۆمەتبار دەکرێت و سزای یاسایی بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت.







باسنیوز
Top