زێرەڤانی: پلانی یەکەمی پێشمەرگە بە سەرکەوتووانە کۆتایی هات
عەقید دڵشاد مەولوود، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی،ڕاگەیاند: “ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە قۆناغی یەکەمدا بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە کۆتایی هات”. گوتیشی: "سەرجەم ئەو شوێنانەی کە خرابوونە ناو پلانی ستراتیژیی پێشمەرگەوە، ئازادکراونەتەوە و ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێیە و سەنگەری پێشمەرگەش تێیدا جێگیر دەکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو شوێنانە نەبنەوە هەڕەشە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان".
ئەو بەڕێوەبەرەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئەوەشی بۆ ئاشکرا کرد: “پێشمەرگە لە داهاتوودا پلانی ئازادکردنەوەی ناوچەی دیکەی دەبێت، بەڵام ئەوە بۆ کاتی خۆی ڕادەگەیەنرێت و ئەو گوندانەی لەم 2 ڕۆژەدا ئازاد کراونەتەوە، گوندی زۆر گەورە بوون کە پێشووتر داعش لەوێوە هەڕەشەی لەسەر پێشمەرگە دروست کردبوو”.
لە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە 29\5\2016ەوە، هێزێکی بەرفراوانی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ئازادکردنەوەی چەند ناوچەیەک لە میحوەری خازر دەست پێ کرد و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، 5500 پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدار بوون.
باسنیوز
