پێشمەرگە، ژمارەیەکی زۆر لە گوند و ئاواییی شەبەكانی ڕزگار كردوون
(سالم جومعە شەبەك)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "زۆر سوپاسی هێزی پێشمەرگە و (سەرۆك بارزانی) فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكەین، كە ئەوە دوو رۆژە بەردەوام شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكەن بۆ ڕزگاركردنی گوند و ئاواییەكانی ئێمە".
(شەبەك) گوتیشی: "لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، زیاتر لە 10 گوندی شەبەك ئازاد كراون، ئەگەر ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوام بێت، هەموو گوند و ئاواییەكانی شەبەك دەكەونە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگە، ئێمەیش ئەمەمان دەوێت، دەمانەوێت هەرچی زووە ئەو گوندانە ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان، چونكە نامانەوێت چی دیكە ئێمە سەر بە ئیدارەی پارێزگای مووسڵ بین، بەڵكو دەخوازین لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بین، هەروەها كاتێك كە ڕیفراندۆم دەكرێت، پێویستە لە ناوچەكانی ئێمەیش بكرێت و، ئێمەیش سەربەخۆ بین".
kdp.info
