پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ ناو گونده‌ ئازادكراوه‌كانه‌وه‌و پاکیان دەکەنەوە

پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ ناو گونده‌ ئازادكراوه‌كانه‌وه‌و پاکیان دەکەنەوە
پێشمه‌رگه‌ چونه‌ ناو گوندی توله‌به‌ند له‌میحوه‌ری خازر،پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ توانییان كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه‌.

به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر ڕیگا و ناو گونده‌كان بووه‌ته‌ هۆی هێواش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی تیمه‌كانی ئه‌ندازیاریی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی‌ پاكیان نه‌كه‌نه‌وه‌ هێزه‌كان ناچنه‌ ناو گونده‌كانه‌وه‌.

ئێستاش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ ناو ئه‌و گونده‌ ڕزگاركراوانه‌ كه‌ گوند و ناوچه‌ی كاكه‌ییه‌كانن و نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراوون.




k24
Top