نەخشە رێگەی ریفۆرمی ئابووری ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت
لە گوتاری دەستپێكردنی كۆنفرانسی نەخشە رێگەی ئابووری ھەرێمی كوردستان عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "نەخشە رێگەی ئابووری ھەرێمی كوردستان 24 بابەت و بواری جیاواز لە خۆدەگرێت و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین ھاوكاریمان بكات".
گوتیشی: "ئامانجی سەرەكی پلانەكە خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەتە، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی ھەژاری لە ھەرێمی كوردستان زیادیكردووە".
k24
