داعش، خەڵکی فەلووجەی بۆ خۆی کردووەتە پەرژین و قەڵغان!
سەرچاوەکە لە زمانی ڕێکخراوە مرۆییەکان و چالاکانی مەدەنییەوە ڕایدەگەیێنێت، داعش بۆ پاراستنی چەکدارەکانی لە شەری فەلووجەدا، خەڵکی شارەکەی کردووەتە پەرژین و ئەوان دەداتە بەر گوللە.
پێشتریش ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە 50ھەزار خەڵکی لاشەڕ لەو شارەدا ماونەتەوە و ناتوانن دەرباز ببن. بە وتەی سەرچاوەکە "گەورەترین ئاستەنگ لە بەردەم ئەو ھێزە عێراقییانەی ھێرشیان کردووەتە سەر داعش لەو شارە، ئەو خەڵکەنە وا کراونەتە پەرژین."
KDP
