دوایین وه‌زیری كۆماری كوردستان كۆچی دوایی كرد
ئیسماعیل ئاغای ئیلخانیزاده، كۆتا وه‌زیری كۆماری كوردستان بوو كه له‌ژیاندا مابوو، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌گوندی حه‌مامیانی شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌هه‌مان گوند به‌خاك سپێردرا.
محه‌مه‌د فه‌رهاد زاده، كه‌سێكی نزیك له‌بنه‌ماڵه‌ی ئیلخانیزاده له‌لێدوانێكدا وتی"ئیسماعیل ئاغا له‌ته‌مه‌نی 114 ساڵیداو به‌هۆی پیرییه‌وه كۆچی دوایی كردووه".
ئیسماعیل ئاغای ئیلخانیزاده ساڵی 1902 له‌گوندی حه‌مامیان له‌دایكبووه‌و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان(ژ.ك) بووه‌و دوای دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان وه‌ك وه‌زیری رێگا‌و بان له‌كۆماره‌كه‌دا ده‌ستبه‌كاربووه.
كۆماری كوردستان له‌رێكه‌وتی 22ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1946 له‌شاری مه‌هاباد دامه‌زراو پاش 11 مانگ‌و له‌رێكه‌وتی 15ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ كاتێك له‌لایه‌ن رژێمی شاهه‌نشاهی ئێرانه‌وه شاری مه‌هاباد داگیركرا، كۆتایی به‌ته‌مه‌نی ئه‌و كۆماره هات.
ئیسماعیل ئاغا كوڕی حاجی مه‌حمود ئاغای حه‌مامیان بووه‌و له‌شاری بۆكان كه‌سێكی دیاربووه‌و خه‌ڵك خۆشیان ویستووه، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندین مزگه‌وت‌و قوتابخانه‌ی له بۆكان‌و گوندی حه‌مامیان كه زێدی له‌دایك بوونی بووه دروست كردووه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی كۆماری كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك ناوی نهێنیی پشتیوان بووه‌و له‌گۆڤاری نیشتیمان نوسراوه‌كانی به‌ناوی نهێنیی"پشتیوان" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ زمانی كوردی شاره‌زایی له‌زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و فارسیشدا هه‌بووه.
ئیسماعیل ئاغا ساڵی 1984 دوای شۆڕی گه‌لانی ئێران‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕێكی به‌ناوی عومه‌ر ئیلخانیزاده ئه‌ندامی رێبه‌ری كۆمه‌ڵه بووه، خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه بۆ شاری دامغانی پارێزگای سمنان دوور خراونه‌ته‌وه‌و دوای 3 ساڵ‌و 6 مانگ رێگه‌یان پێدراوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بۆكان.
عومه‌ر ئیلخانیزاده، كوڕی ئیسماعیل ئاغا ئێستا سكرتێری حزبی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه.
