هاتووچۆی گەشتیاری لە سنووری حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە
سەرچاوەیەک لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 22-5-2016 کۆنسوڵخانەی ئێران لەهەولێر پێدانی فیزای بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە و هاتووچۆی گەشتیارانیش ئاسایی بووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:" ئێستا گەشتیاران دەتوانن فیزای ئێران وەربگرن و 24 کاژێر لەو سنوورە گەشت بکەن بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
بەهۆی کێشەی نێوان پاسەگەشتیارییەکانی ئێران و شوفێرانی تەکسی هێڵی حاجی ئۆمەران، کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ماوەی هەفتەیەک بوو پێدانی فیزای بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان راگرتبوو.
روداو
