بارزانی لهگهڵ بهرهی چاكسازی كۆبووهوه
لە دیدارەكەدا شاندی میوان باسیان لەو هۆكارانە كرد كە هانی ئەوانی داوە لە بەرانبەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق هەڵوێست وەربگرن و ڕێگەی مانگرتن بگرنە بەر. دواتر ئەجێندا و ئامانج و شێوازی كاركردنیان بۆ سەرۆكی ههرێم شی كردەوە و داوای سەرەتایەكی تازەیان بۆ عێراق و پڕۆسەی سیاسی كرد بە جۆرێك كە ئیدارەدانی هەڵە نەمێنێت و ڕێز لە ڕێككەوتنەكان و شەراكەت نێوان پێكهاتەكانی عێراق بگیرێت.
شاندی میوان سوپاسی هاوكاری و میوانداریی گەلی كوردستانیان كرد بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی عێراقی و ڕەخنەشیان لە حكوومەتی عێراقی گرت كە خەمی ئاوارەكانی نەبووە وەك بڵێی هاووڵاتیی عێراق نەبن.
لەبەرانبەردا بارزانی جەختی لە پێویستی گۆڕانكاری و چارەسەركردنی گرفتەكان كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو شێواز و كاتی داواكاری و هەوڵدان بۆ گۆڕانكاری دەبێ لەبەرچاو بگیرێت بە جۆرێك كە زیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش نەدات.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە سەرۆك بارزانی باسی لە مێژوو و قۆناغەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و ئەو نەهامەتیانە كرد كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە و ڕۆشناییشی خستەسەر بۆچوونی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكانی بەغدا بۆ شاندی میوان باس كرد.
وشه
