یهكێتی بڕیاریدا بگهڕێتهوه بۆ بهغدا
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە میدیاكاندا بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ناوبراو دەڵێ، بۆ پاراستنی دامەزراوە دەستوورییەكان و رێزگرتن لە دەستوور و یاسا و شەرعیەت، هەمووان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە دەبین و كار دەكەین بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەی تەشریعی و چاودێری كە نوێنەرایەتی گەل دەكەن و كا بۆ چاكسازییەكی گشتگیر و راستەقینە بۆ داهاتووی هاووڵاتییان دەكەین.
ئاماژەی داوە، كێشە سیاسییەكان بە پەكخستنی پەرلەمان دەستیان پێ كرد و هەوڵدرا لە دامەزراوەی پەرلەمان بدرێت، كە نیوەی پرۆسەی دیموكراتییە و ئەم كارەش پێشێلكردنی دەستووری عێراق بوو ، كە گرەنتی یەكێتی عێراق و عێراقییەكان دەكات.
هەروەها ئاماژەی داوە، كە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان ئامادە دەبن و كار بۆ دووبارە بەكارخستنەوەی دامەزراوەی تەشریعی و كاراكردنەوە دەدەن، تا رۆڵی چاودێری خۆی بگێڕێت و گفتوگۆ لەبارەی هەموو ناكۆكیەكان دەكەین كە كاریگەریان لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق داناوە.
وشە
