پەکەکە خەونی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە کوردستان لە بار برد
ئەو گوتی، "20ـی ئەم مانگە سێ یاریزان لە چیای مەتین لە دەڤەرى ئامیدى لەکاتی راهێنان و فڕیندا، لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە تەقەیان لێ کرا و بەهۆیەوە کاپتن وەسام لە ئاسمانی دهۆک، بریندار بوو کە ئێستە باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام یەکێک لە یاریزانەکان کە ئەرجەنتینییە، تا ئێستەش حەپەساوە، ئەو رووداوەش کاریگەری زۆر خراپی دەبێت و ترس دەخاتە دڵمانەوە کە نەتوانین لەمەوبەدوا بە ئاسانی کاری راهێنان و فڕین ئەنجام بدەین، چونکە زۆری ئەو ناوچانەی شاخی بەرزیان لێیە و گونجاو و لەبارن بۆ ئێمە، کەوتوونەتە سەر سنوورەکان، بۆیە ناتوانین بە ئاسانی لەمەوبەدوا بفڕین".
نەقشبەندی گوتی، "ئەگەرچی گەریلاکانی پەکەکە لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە ئاماژەیان بەوە داوە لەبەر باری تەناهی و ترسان لە وێنەگرتنی بارەگەکەیان، ئەوکارەیان ئەنجام داوە، بەڵام ئەوە ناکاتە بیانوویەک بۆ ئەوەی بەو شێوەیە تەقە لە یاریزانان بکرێت".
ساڵانە فێستیڤاڵی فڕین کە ناسراوە بە کۆپی ئیکارۆ، ئەنجام دەدرێت و پارساڵیش لە چیای سانت هیلاری کە دەکەوێتە شاری گرۆنۆبلی فڕەنسا بە بەشداریی نزیکەی 170 وڵاتی جیهانی بەڕێوە چوو، کوردستانیش شانبەشانی وڵاتان، ساڵانە بانگێشتی فەرمی ئەو فێستیڤاڵە دەکرێت.
وشە
