روونكردنەوەیەك لەبارەی كامێراكانی چاودێریی هاتوچۆوە

روونكردنەوەیەك لەبارەی كامێراكانی چاودێریی هاتوچۆوە
پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا، باس لە خشتەی كامێراكانی چاودێریی ناو شاری هەولێر دەكات و ئاشكرای دەكات كە زانیاریی هەڵە بڵاو بووەتەوە.

چەند رۆژێكە لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا خشتەیەك بە ناوی خشتەی كامێراكانی چاودێری لە ناوی شاری هەولێر، بڵاو بووەتەوە، بەڵام راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دووپاتی دەكاتەوە كە "ئەو خشتەیە هیچ بنەمایەكی نییە".

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە بەیاننامەكەدا دەڵێ، "كەسێك بۆ گێرەشێوێنی ئەو زانیارییانەی بڵاوی كردووەتەوە و ‌ئێمە وەك هاتوچۆی هەولێر، لە ناڕاستیی زانیارییەكانی خشتەكە بەرپرسیار نین".

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە، "ئێمە وەك هاتوچۆی هەولێر، هەموو سەری كاتژمێرێك شوێنی كامێراكان لە رێگەی رادیۆی هاتوچۆی هەولێرەوە بڵاو دەكەینەوە كە ئەم رادیۆیە تاكە سەرچاوەی زانیاریی راست و دروستە لەسەر كامێراكان".





وشە
Top