فازڵ میرانی: گەلی كورد مافی خۆچارەنووسین بە مافێكی ڕەوا دەبینێ

فازڵ میرانی: گەلی كورد مافی خۆچارەنووسین بە مافێكی ڕەوا دەبینێ
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند گەلی كورد مافی خۆچارەنووسین بە مافێكی ڕەوا دەبینێ و ئامادەكارییەکی بەردەوام دەکەین بۆ ڕیفراندۆم هەتا ڕای خەڵكی خۆمان بزانین؛ پێویستە لەگەڵ عێراق بە گفتوگۆ ئەم بابەتە گرنگە تاوتوو بكەین بۆ لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش و، دەشێ ئیرادەی خەڵكی كوردستان ڕێزی لێ بگیرێت.

ئەمڕۆ فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە سەرۆكی (تحالف القوی العراقیە) د. احمد المساری و ژمارەیەك پەرلەمانتاری تەحالفەكە كرد.
لە دیدارەکەدا خەسرەو گۆران سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و د. تارق گەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییش ئامادە بوون؛ فازڵ میرانی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدارە.

میرانی تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئێستای عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و تەنگەژە و ڕووداوەکانی ئەو دواییەی بەغدا و ئاماژەی بەوە كرد كە بەپێویست دەزانین پتەوكردن و درێژەپێدانی هەماهەنگی هەموو لایەنەكان بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستای عێراق؛ بەبێ ڕەچاوكردنی بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە و چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی نایەتە دی و گرفت قووڵتر دەبێتەوە كە هۆیەكە پابەندنەبوونە بە دەستوور و ڕاگرتنی هاوسەنگی نیوان پێكهاتەكانی عێراق زۆر گرنگە بۆ ڕێگری لە لێكترازان.
ئەم تەنگژەی ئێستای عێراق وا دەخوازێت هەموومان لە چارەسەركردنیدا بەشدار بین تاوەكو دەگەینە تێڕوانینێكی هاوبەش.

هەروەها میرانی تأكیدی كردەوە كە گەلی كورد مافی خۆچارەنووسین بە مافێكی ڕەوای دەبینێ و ئامادەكاری بۆ ڕیفراندۆم بەردەوامن بۆ زانینی ڕای خەڵك و پێویستە لەگەڵ عێراق بە گفتوگۆ ئەم بابەتە گرنگە تاوتوێ بكەین بۆ لێكتێگەیشتن؛ دەشێ ئیرادەی خەڵكی كوردستانیش ڕێری لێ بگیرێت.

(د. احمد المساری) سەرۆكی (تحالف القوی العراقیە) وێڕای سوپاسگوزاری بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، بە ناوی شاندەكە پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە كرد و سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد کە مرۆڤانە هەموو ئاوارەیەی لە باوەش گرتووە کە زۆرینەیان برا عەرەبەكانی خەڵکی ناوەڕاستی عێراقن و ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئەمە لە ڕەوشتبەرزی و مرۆڤایەتی گەلی كورد پێشان دەدات.

بۆ لێکتێگەیشتن و هاوهەڵوێستی و، بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی و ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی یاسادانان و، زەمینەخۆشکردن بۆ دەرکەوتنی ڕۆڵی ڕاستەقینەی پەرلەمانتاران و، دوورخستنەوەی هەموو جۆرە فشارێك و، پرسی ڕیفراندۆمیش ئێمە ئامادەین گفتوگۆ بكەین تا بگەینە بیرۆكەیەكی هاوبەش.










KDP
Top