گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکووک دەستگیرکرا

گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکووک دەستگیرکرا
بەرپرسێکی گەورەی داعش لە کەرکووک دەستگیر دەکرێت و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووکیش دەڵێت:" پێش ئەوەی خۆی بگەیێنێتە موسڵ، لەلایەن پۆلیسەوە لە کەرکووک دەستگیرکراوە".

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک راگەیاند " رۆژی یەکشەممە 22-5-2016 بەرپرسی لەسێدارەدانی داعش لە ویلایەتی بەغدا لەلایەن پۆلیسەوە لە کەرکووک دەستگیرکراوە".

بەرپرسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک هەروەها دەڵێ " دوای ئەوەی لە بەغدا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی داعش دەدرێت، هەڵدێت و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی بەغداش لە کەرکووک، پۆلیسی قەزا و ناحییەکان دەستگیری دەکەن".

سەرحەد قادر هەروەها گوتی : " ئەو بەرپرسەی داعش ناوی (ع.ح.م)-ە و بە ئەبو عەدنان ناسراوە، تەمەنی 25 ساڵە و زیاتر لە 25 کەسایەتی دیاری لە شاری بەغدا کوشتووە".





رووداو
Top