ئاراس حه‌سۆ میرخان: پارتی كۆبوونه‌وه ڕه‌ت ناكاته‌وه.. مه‌رجیش قه‌بووڵ ناكه‌ین
(دكتۆر ئاراس حه‌سۆ میرخان) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، "پارتی ئاماده‌یه پێشوازی له هه‌ر شاندێكی یه‌كێتی بكات و له‌گه‌ڵیدا دانوستان له‌باره‌ی پرسه‌كانه‌وه بكات، به‌ڵام تا ره‌وشه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ندقۆڵی ناكرێت، هه‌ڵبه‌ته بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بێگومان ئاماده‌ین هه‌ر وه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ئامادده‌ین دانیشتن بكرێت.''
هه‌رچی پێوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه هه‌یه، (میرخان) له‌باره‌یه‌وه گوتی، "پارتی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا كۆ ببێته‌وه و دانوستانان ره‌ت ناكه‌ینه‌وه، هڵه‌بته ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌یه كه مه‌رج قه‌بووڵ ناكه‌ین، واتا پارتی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا كۆ ببێته‌وه به‌بێ مه‌رج، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ته‌نیا بێت له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌وه رێككه‌وتنی نوێ بكه‌ین.''
KDP
