زیاتر له 5 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال و ده‌وروبه‌ری
(سه‌یدۆ چۆتۆ) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''تا ئێستا به‌پێی ئاماره‌كانی ئێمه زیاتر له 5 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال و سنوون و ناوچه‌كانی دیكه، ڕۆژانه‌یش گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه، پێشبینی ده‌كرێت دوای كۆتاییهاتنی خوێندن خه‌ڵكێكی زۆرتر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.''
گوتیشی: ئێستا دوو پڕۆژه‌ی زۆر گه‌وره بۆ شنگال و ده‌وروبه‌ری له به‌رده‌ستی ئێمه‌دانه، له‌وانه پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان پڕۆژه‌ی كاره‌بایه، پڕۆژه‌ی كاره‌با له به‌نداوی مووسڵ ده‌چێته عه‌وێنات، دواتر ده‌چێته شاره‌دێی سنوون، له‌وێش ده‌چێته شنگال، دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یش كێشه‌س كاره‌با له ناوچه‌كه چاره ده‌كرێت، هه‌رچی ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به پڕۆژه‌ی ئاو، ئه‌و پڕۆژه‌یه له فیشخابوور ده‌برێته ڕه‌بیعه، له‌وێیش به چه‌ندین قۆناغ بۆ حه‌ردان و سنوون و شنگال ده‌برێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه ته‌واو بوون هاوكارێكی باش ده‌بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه".
KDP
