ئەندامێکی پێشووی جڤاتی گۆڕان: گۆڕان ڕێككهوتنهكهی لهگهڵ یهكێتیدا ئیمزا كردبوو ئینجا هێنایه جڤاتهوه
(فرسەت ساڵح ھەرکی) وهك خۆی دهڵێ، خۆی وەکو باژێڕوان و دوو بەرپرسی رایەڵە لەگەڵ ستافەکەیان و ئەندامێکی رایەڵەی کەسایەتی و، بەرپرسێکی پێشووی بازنە و12بەرپرسی بنکەی دەنگدان و 15ھەڵسواریشم لەگەڵدایە کە ژمارەیان دەبێتە 36کەس، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
باژێروانی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە خەبات به به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، ''من ئەندامی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان بووم، پێش ئەوەی رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان بێتە ناو جڤات ئیمزا کرابوو، ئینجا نازانم لە بەریتانیا یاخود لە پشت پەردەوه کراوە، بۆیە نابێت نییە ئێمەی جڤات ئاگادار نەبین.''
(فرسەت ساڵح ھەرکی) باوهڕی وایه، ''ئەو رێککەوتنە بۆ دووئیدارەیی و تێکدانی دۆخی ھەرێمی کوردستانە و، بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژهوەندیی ھەرێمدا نییە، بۆیە ئێمەش بەمە رازی نەبووین و دەستمان لەکار کێشایەوە.''
هۆكاری جهختیشی كردهوه، "من بە ئەوانەی گۆڕانم گوتووە، گەر تۆمەتمان بۆ دروست بکەن بە بەڵگەوە لەسەر شاشەی کەناڵەکان راستییەکان دەخەمە ڕوو.''
ئهو باژێڕوانه دهستلهكاركێشاوهی بزووتنهوهی گۆران گوتیشی، ''ھەر دوێنێ ئەندامێکی دیکەی گۆڕان کە کاندید بوو لە ھەڵبژاردنی پێشوودا بۆ پەرلەمانی عێراق و ئافرەتە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.''
(ھەرکی) باسی لەوەش کرد، ''دوای ئەوەی دەستمان لەکار کێشایەوە، چووینەتە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه و پەیوەندیم لەگەڵ ھەندێک ھەڵسوڕاوی دیکەیشدا کردووە و، بڕیارە ئەوانیش پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن.''
KDP
