فەریق جەمال محەمەد: چاوەڕێی بڕیاری (سەرۆك بارزانی)ین بۆ دەستپێکی هێرشی پێشمەرگە بۆ موسڵ

فەریق جەمال محەمەد: چاوەڕێی بڕیاری (سەرۆك بارزانی)ین بۆ دەستپێکی هێرشی پێشمەرگە بۆ موسڵ
فەریق جەمال محەمەد سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە تایبەتی بە (گۆڤاری گوڵان)ی راگەیاند چاوەڕێی بڕیاری (سەرۆك بارزانی)ین بۆ دەستپێکی هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر شاری موسڵ و ئازادکردنەوەی ئەو شارە.هەر لەدرێژەی وتەکانیدا بۆ گۆڤاری گوڵان "رایگەیاند کە مەسەلەی هەماهەنگی لە نێوان سەرۆك بارزانی وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتانی هاوپەیمانی دژی داعش، هەر لەسەرەتای شەڕەكەوە هەتا ئێستاش ئەو هەماهەنگییە بەردەوامە، هەربۆیە بەردەوامیش بەرپرسان و وەزیرانی بەرگری و ژەنڕاڵە سەربازییەكانی ئەمەریكا و دەوڵەتانی هاوپەیمان سەردانی بەرەكانی هێزی پێشمەرگەیان كردووە، هەتا ئێستاش هەماهەنگییەكی باشیان لەگەڵ هەموو میحوەرەكانی پێشمەرگە هەیە، سەبارەت بە پرۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵیش، دیارە ئێستا ئەم بابەتە زۆر بە فراوانی لە میدیاكاندا باسی لێوە دەكرێت، ئامادەباشی بۆ ئەم پرۆسەیە دەستی پێكردووە و لە رێگەی هاوپەیمانانەوە هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دروستكراوە، بڕیارە دەست بە پرۆسەی ئازادكردنەوەی شاری موسڵ بكرێت. ئەم پرۆسەیەش قۆناخ بە قۆناخ دەبێت، بەڵام هەتا ئێستا وردەكاری ئەم پلانە بە تەواوەتی نەگەیشتۆتە دەستی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەر وردەكاری ئەم پلانەش گەیشت ئەوكاتە وەك دەڵێن بۆ هەموو رووداوێك قسەی خۆمان دەبێت".
Top