زەوی دەدرێتە مامۆستایان

 زەوی دەدرێتە مامۆستایان
فۆڕمی پێدانی زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشه‌جێبوون له‌ حكوومه‌ت سوودمه‌ند نه‌بوونه‌.



سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق، راگەیاند: "نووسراوی فەرمیمان، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە ئاڕاستە كراوە و‌ داواكراوە كە ناوی سەرجەم ئەو مامۆستایانەیان بۆ بنێرین كە سوودمەند نەبوونه‌ لەوەرگرتنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون".

گوتیشی: "لەسبەی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ دەستدەكەین بەدابەشكردنی فۆڕم بەسەر بەرێوەبەری خوێندنگاكاندا، بۆ ئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە بیدەنە مامۆستایان و پڕی بكه‌نه‌وه‌".



ڕوونیشكردەوە كه‌ ئەو فۆرمانە تەنیا ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە كە میلاكن و مامۆستایانی گرێبەست ناگرێتەوە، هەروەها ساڵانی خزمەت و بڕوانامە و خێزانداری و هەبوونی منداڵ كراونەتە پێوەر بۆ دیاریكردنی خاڵەكان و ئەگەر كەسێك خۆی و هاوسەرەكەی مامۆستا بن یەكێكیان، ئەو فۆڕمە پر دەكاتەوە،‌ بەڵام خزمەتی هەردووكیان ئەژمار دەكرێت.







باسنیوز
Top