گوتەبێژی بزووتنەوە: کاتی ئەوەیە کورد بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات
(عەبدوڵا وەرتی)، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "١/١/٢٠١٦، ئەو کاتەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان کۆ بوونەوە، هەرهەموویان یەکدەنگ بوون لەسەر بابەتی ڕیفراندۆم کە مافێکی یاسایی و دەستووری و سروشتیی خەڵکی کوردستانە؛ دەبێ ئەم بەرنامەیە جێبەجێ بکرێ، چونکە وا دەبینین حکوومەتی عێراق و عەقلیەتی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن، بۆیە دەبێ ڕێوشوێنی یاسایی و ئامادەکاری بکرێت بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی کورد و ناوماڵی کوردی ڕێک بخرێتەوە و، سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆ ببنەوە".
ئاماژەیشی دا، دەبێت لەگەڵ وڵاتانی دنیا قسە بکرێت لەسەر بەرنامەی لەمەولای کورد.
