فازڵ میرانی، پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لە هێزی پێشمەرگە کرد
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بە بۆنەی ئەو سەركەوتنانەی (گوندی بەشیر و مێحوەركانی تەلسقۆف و باشیك و ناوەران و گوێڕ)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش تۆماریان كرد، دەستخۆشی و پیرۆزباییەکی گەرم لە برا پێشمەرگە و فەرماندەكان دەکەم و پیرۆزبایی لە گەلی كوردستانیش دەکەم ڕۆڵەکانیان ئاوەهای تیرۆریستانی داعش تێک دەشکێنن.
سەرەخۆشیی خۆیشمان ئاراستەی خانەوادە سەربەرزەکەی ئەو شەهیدانە دەكەم كە گیانی خۆیانیان كردە فیدای خاك و نیشتمان؛ هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو سەربازە ئەمریكاییەش دەكەم كە خۆی كردە قوربانی كوردستان و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم و، سوپاسی هێزی پشتیوانی ئاسمانی هاوپەیمانان دەكەم كە پاڵپشتییان لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد.
براتان
فازڵ میرانی
KDP
