فەرماندەیی سپیلك: ئەمڕۆ 40 خۆكوژی داعشمان كوشتن
(مەرعان مەرعان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "داعش تووشی شڵەژانێكی زۆر هاتوون، ئەمڕۆیش لە بەیانیی سەعات 7ـەوە تا ئێستا 40 خۆكوژی داعش لە میحوەری تەلسقۆف كوژران و، لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە شكستێكی گەورەیان خوارد".
(مەرعان) گوتیشی: "دوێنێش تیرۆریستانی داعش 20ـیان بەدەستی هێزی پێشەرگەی كوردستان لێ كوژران، لە دوێنێیشەوە تا ئێستا كە بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دەدوێم، 60 تیرۆریست كوژراون و ژمارەیەكی زۆری پێداویستیی سەربازییشیان كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە".
KDP
