ژماره‌ی كوژراوانی داعش له‌شه‌ڕی ئه‌مڕۆی تلسقۆف ئاشكرا ده‌بێت
مه‌حمود سورچى، گوته‌بێژى خۆبه‌خشه‌كانى نه‌ینه‌وا راگه‌یاند : " له شه‌ڕه‌كانى ئه‌مڕۆی ناوچه‌ى تلسقۆف، كوژراوێكى زۆر له ریزه‌كانى تیرۆریستانی داعش هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه لاشه‌ى زیاتر له 110 چه‌كدارى تیرۆریستى داعش به‌جێماوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه تیرۆریستانی داعش زۆر به خراپی له‌شه‌ڕه‌كه تێك‌شكاون و ناچاربوون بكشێنه‌وه و له ئێستاشدا كێوماڵى سنووره‌كه ده‌كرێت.
باسى له‌وه‌شكرد كه لاشه‌ى كوژراوى دیكه‌ش به‌جێماوه به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه ده‌ستیان پێبگات، گوتیشی : " به‌دڵنیاییه‌وه كوژراوى دیكه‌یان هه‌یه و لاشه‌كانیان لاى خۆیانه‌وه".
