سوپاسالاری پێشمەرگە: تلسقۆف بە تەواوەتی ئازاد کراوە
سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە فەریق (جەمال ئێمینکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وا تلسقۆف بە تەواوەتی ڕزگار کراوە و، ھێزی پێشمەرگە چوونەتە ناو تلسقۆفەوە و شەڕەکە کڕە جارێ؛ هەڵبەت دوو سێ قەناسبەدەستی داعش خۆیان حەشار داوە، ئەویش ھێزی پێشمەرگە بە دوایاندا دەگەڕێ؛ تلسقۆف هەرهەموی کەوتووەتەوە دەست ھێزی پێشمەرگە."
سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی، داعش، تیرۆریستێکی زۆریان لێ کوژراوە، بەڵام چەندیان لێ کوژرابێ، جارێ دیار نییە.
