وەحید کۆڤلی: ئێمە ئیستا لە شەڕداین ، ئەحمەد میرە بۆتە میدیای داعش

وەحید کۆڤلی: ئێمە ئیستا لە شەڕداین ، ئەحمەد میرە بۆتە میدیای داعش
لەلێدوانێکی تایبەتدا واحید کۆڤلی ، بۆ ماڵپەڕی ( ڕۆژانە هەواڵ ) ڕایگەیاند : ئێمە ئێستا لە تلسقۆف شەڕدەکەین و بەهیچ شیوەیەک بارەگاکانی خۆمان جێ نەهێشتووە .

واحید کۆڤلی بەرپرسی دژەتیرۆری دهۆک ، ڕايگەیاند : دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش هێرشیانکردە سەر میحوەری تەلسقۆف ئێمە بەرپەرچی هێرشی تیرۆرستانمان دایەوە و تاوەکو ئیستا شەڕ بەردەوامە .

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵاتنی ناوبراو لەلایەن ( ماڵپەڕی لڤین ) ، ووتی : نەخێر بەهیچ شێوەیەک شوێنی خۆمان چۆل نەکردووە و بەردەوام بووینە لە پارێزگاری لە خەڵکی کوردستان بە گشتی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین بەتایبەتی .
هەروەها ووتی : دەبوایە ئەحمەد میرەی لڤین خۆی بهاتایە لامان و لە نزیکەوە بارودۆخ و شەرەکەی بدیتایە نەوەک لە دوورە هەواڵ بنوسێت و وەکو میدیای داعش کار بکات

شایەنی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش بە درێژایی ٦٠ کیلۆمەتر هێرشیان هێنا بۆ سەرسەنگەرەکانی پێشمەرگە و لە گشت لایەکەوە شکستی هێنا ، بەڵام هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکانی کوردستان بەتایبەتی ماڵپەڕی لڤین و هەندێک لە ماڵپەڕ و پەیجەکانی یەکێتی و گۆڕان بوون بە تۆڕی پەیامنێرانی داعش لە کوردستان و کەوتنە دروستکردنی هەواڵ درۆ بۆ هێنانە خوارەوەی وورەی خەڵک .

پێشووتریش ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان رێنمای دابووە دەزگا راگەیاندنەکان کە هەوالێک بڵاو نەکرێتەوە لەبەرژەوەندی تیرۆرستان و داعشدابێت لە کاتێکدا بەپێی قسەی عیسمەت رەجەب بەرپسی لقی پارتی لە موسڵ داعش سەرجەم دامەزراوەکانی و راگەیاندنی خۆی خستوەتە ئامادە باشیەوە بۆ شکاندنی ورەی پێشمەرگە.
Top