نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوو کرد
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/5/2016 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و سه‌ركونسلى گشتیى ئێران له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسى و ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى عیراق و شه‌ڕى دژه‌تیرۆر له هه‌رێمى كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كران و داكۆكى له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێویستى لایه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشاندنى تیرۆرستان كرایه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
KDP
