سەید هەژار: پێشمەرگە گورزێكى وایان وەشاند، داعش نەیاندەزانی چۆن خۆیان قوتار بكەن

سەید هەژار: پێشمەرگە گورزێكى وایان وەشاند، داعش نەیاندەزانی چۆن خۆیان قوتار بكەن
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خارز دەڵێ، ئەمڕۆ گورزێكی كوشندەیان لە داعش وەشاندووە و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندوون، هەروەها هێزێكی تیرۆریستانیشیان گەمارۆ دابوو، بەڵام لەبەر بڵندبوونی گژوگیا، توانییان خۆیان رزگار بكەن.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر (سەید هەژار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگە قارەمانانە لێیان هاتنە دەست و وایان بەسەر هێنان، نەیانزانی چۆن گەڕانەوە و تێك شكێندران و زیانی زۆریشیان پێگەیاندن و ژمارەیەك تیرۆریستیش كوژران".

(هەژار) گوتیشی: "هێزێكی تیرۆریستانی داعشمان بۆ ماوەیەكی زۆر گەمارۆ دابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی گژوگیا زۆر بەرز بووە، توانییان خۆیان رزگار بكەن".
ئه‌و فەرماندەیەی پێشمەرگە ده‌شڵێت، ئەم جارە هێزی پێشمەرگە بە جۆرێك گورزیان لە داعش وەشاند، نەیاندەزانی چۆن خۆیان رزگار بكەن. هێزی پێشمەرگەیش سەلامەتن و هیچ زیانێكیان پێ نەگەییشتووە، ئێستایش تەنیا هەندێك تەقە هەیە و شەڕەكە كۆتایی هاتووە.






KDP
Top