لە میحوەری بادۆش هێزی پێشمەرگە، سێ هامەری داعش تەقێنرانەوە
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:" تاوەکو ئێستا شەڕ بەردەوامە و لە ریزەکانی داعشدا چەندین کوژراو و بریندار هەن، هاوکات دوو پێشمەرگەش برینداربوون".
ئەو هێرشەی داعش هاوكاتە لەگەڵ هێرشی داعش بۆ سەر میحوەرەکانی: تلسقۆف، خازر، باشیک گوێڕ و ناوەران.
بەپێی سەرچاوەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆف رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش دەستیان بە تۆپبارانکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرد و ئێمەش وەڵاممان دانەوە". لە میحوەری خازریش داعش هێرشیكرد و زیاتر لە 3 كاژێرە شەڕ بەردەوامە. هاوكات فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە بەرزاییەكانی گوندی وەردەكەوە رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیانكردووە و دەیانەوێت بەرزاییەكانی ئەو گوندە كۆنترۆڵ بكەن.
لە میحوەری باشیک و لەنزیک هێزەکانی پێشمەرگە ئەمڕۆ دوو خۆکوژی داعش خۆیان تەقاندەوە، بەڵام هیچ پێشمەرگەیەك شەهید و بریندار نەبووە، هەروەها لە میحوەری گوێڕەوە عەمید فەتاح ئیبراهیم، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی فەرماندەی كاوەی هێزی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" لە كاژێر 06:00 ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ داعش هێرشی بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە كرد ، لەو شەڕەدا كە لە گوندی (ئەبو شیتا) بوو تاوەكو ئێستا دوو پێشمەرگە بریندار بوون و داعشیش زیانی هەبووە، بەڵام زیانەكانیان نەزانراوە".
روداو
