خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گه‌ڕێ
كاوە عه‌لی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بۆ (باسینوز) گوتی: "له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به قوربانیانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كرد".
گوتیشی: "هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه پرسی گەڕان و پرسین به‌دوای منداڵانی ونبوویی كاره‌ساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەوڵاتی ئێران و كەیسی چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی و كردنەوەی خول بۆ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش تایبەت بەمافەكانی مرۆڤ و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ زیندانیان و راگیراوان خرانەروو".
