د. کەمال کەرکووکی: بارزانی هاوپەیمانانی ڕازی کرد بۆ ئازادکردنەوەی بەشیر
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕاگەیاند: “هێزی هاوپەیمانان هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبیدا ناکەن لە ناو سنووری شوێنەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ، حشدی شعبی و سوپاو و پۆلیسی عێراقی نۆجار خۆیان تاقیی کردەوە بە بێ پشتوانی هێزەکانی هاوپەیمانان نەیانتوانی بەشیر ڕزگار بکەن و زیانێکی زۆرشیان لێکەوتەوە. بۆ ئازادکردنەوەی بەشیر، دواجار مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان ڕێککەوتن و پێی ڕاگەیاندن کە گرنگە دەبێت ئەو گوندە ئازاد بکرێتەوە، ئەوانیش باوەڕیان بەوە هێنا و هەماهەنگییان دروست کرد، بۆ ئەوەی لە ڕێگای هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە هەماهەنگی بۆ ئازادکردنەوەی بەشیر بکرێت.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی پێشمەرگە ئەوەشی بۆ (باسنیوز) دووپات کردەوە: “هێشتا ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لەسەر عێراق و ناوچەکە مەترسین، بەڵام بەهۆی بەهێزی و تاکتیکی پێشمەرگەوە، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا گوندی بەشیر لە داعش پاک بکرێتەوە”.
