ئه‌دهه‌م بارزانی: كاتی هه‌ڵگرتنی چه‌كه
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی، له پۆستێكدا هات كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ده‌رباره‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پهرلهمانو شكاندنی به‌ربه‌ستی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
ئه‌دهه‌م بارزانی نووسیویه‌تی "ئومێدەوارم ئه‌وه‌ی له به‌غدا روویدا كۆتایی حكومه‌تی عیراق بێت، نه بۆ عیراق، به‌ڵكو بۆ كورد كۆتایی ئه‌م حكومه‌ته بێت، بۆ ئه‌وه‌ی واز له عیراق بێنین‌و له‌م نه‌خۆشیه و له‌م ناوه نه‌خوازراوه كه به ئێمه‌ی كورد لكێنراوه رزگار ببین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پێموایه به‌سه‌و با چیتر خۆمان سوك‌و ناشیرین نه‌كه‌ین، له ١٩٢١ تا ٢٠٠٣ ئێمه‌یان ده‌كوشت، زینده‌به‌چاڵ دهكراینو كوردستان ده‌سووتێنرا و وێران ده‌كرا، له ٢٠٠٣ و تائێستا هه‌ر رۆژه به‌شێوه‌یه‌ك له به‌غدای پایته‌ختیان ده‌رمان ده‌كه‌ن، كاتی یه‌كگرتنی كورد‌و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، كاتی هه‌ڵگرتنی چه‌كه‌و به‌ڕه‌ڤانی له‌خاك‌و نیشتمانه".
له رووداوه‌كانی به‌غدا، شه‌ممه 30ی مانگی رابردوو، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان گیریانخوارد، دواتر كه‌وتنه به‌ر په‌لاماردانی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا.
