فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: هێزی پێشمەرگە لە گوندی بەشیر دەمێنێتەوە و حەشدی شەعبی میوانە و میوانیش دەبێ بڕوات زوو یاخود درەنگ
گوندی به‌شیری باشووری پارێزگای كه‌ركوك، دوێنێ یه‌كشه‌ممه كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه راگه‌یه‌ندرا، له‌ئێستاشدا مشت‌ومڕ هه‌یه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان‌و ئاینده‌ی مه‌له‌فی ئه‌منی سنووره‌كه.
لیوا روكن مه‌ریوان محه‌مه‌د ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دووی پێشمه‌رگه گوت: له‌ئێستادا شوێنه‌كه بووه‌ته به‌ره‌ی جه‌نگ‌و تا ئه‌و كاته‌ی وه‌كو به‌ره‌ی جه‌نگ وابێت ئێمه بڕیارمانداوه، له‌م ناوچه‌یه‌دا بمێنینه‌وه، ئێمه داوامان له پارێزگاری كه‌ركوكیش كردووه كه هێزێكی پۆلیس بنێرن‌و ئه‌وانیش به‌شێك له‌و به‌ره‌یه بگرنه‌ئه‌ستۆ".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئێستادا له‌ناو سه‌نته‌ری گوندی به‌شیردا نین، به‌ڵكو له‌خوار گونده‌كه‌وه سه‌نگه‌ریان لێداوه، چونكه ناو گونده‌كه زۆربه‌ی شوێنه‌كانی بۆمبڕێژكراوه.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه باسی له هۆكارێكی دیكه‌ش كرد، وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵی تێدابووه، ره‌نگه داعش تاڵانی كردبێت، ئێمه‌ش نامانه‌وێت دواتر ئه‌و تاڵانكردنه بخرێته ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی گوندی به‌شیر، دوو رۆژی خایاند، ئه‌وه‌ش دوای مانه‌وه‌ی ناوچه‌كه بوو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش.
خەندان
