ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی زەوی تاوتوێ دەکات

 ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی زەوی تاوتوێ دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دابەشکردنی زەوی بەسەر هاووڵاتییان دەکات.



بڕیارە رۆژی دووشەممە 2ـی ئایاری 2016، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و چەندین پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات.



بەپێی زانیارییەکان، وێڕای قەیرانی دارایی و شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەیدا تاوتوێی پرسی دەست پێکردنەوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هاووڵاتییان و فەرمانبەراندا بکات.



هەروەک چاوەڕێ دەکرێت ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و داگیرکردنی ناوچەی سەوز لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر دەرکردن و سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتار و نوێنەرانی کورد بکات و هەڵوێستی فەرمیی خۆی رابگەیەنێت.



باسنیوز
Top