ئەفەندی: تیرۆریستان خۆیان تاقی كردەوە.. پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە تێكى شكاند

ئەفەندی: تیرۆریستان خۆیان تاقی كردەوە.. پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە تێكى شكاند
ئەمڕۆ، جارێكی دیكە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر چیای باشیك، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە، تێكیان شكاندن و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ كوشتن.

فەرماندە (حەمید ئەفەندی)، بەرپرسی میحوەری باشیك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات چوار و نیوی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، جارێكی دیكە تیرۆریستانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر چیای باشیك، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و تێكیان شكاندن، دوای نزیكەی دوو سەعاتیش شەڕكردن، گورزێكی كوشندە بەر تیرۆیستان كەوت و بە سەرشۆڕی گەڕانەوە و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ كوژران".

(ئەفەندی) گوتیشی: "دوای ئەوەی دوێنێیش هێرشیان كرد و زیانی زۆریان بەركەوت، ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆیان بۆ هێرشكردن تاقی كردەوە و هەموو هێزی خۆیان بەكار هێنا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، بۆیە بڕوا ناكەم جارێكی دیكە بتوانن هێرش بكەنەوە".







KDP
Top