خۆپیشاندەران چوونە ناو بینای پەرلەمانی عێراق

خۆپیشاندەران چوونە ناو بینای پەرلەمانی عێراق
سەدان خۆپیشاندەری سەر بە ڕەوتی سەدر، هەڵیانکوتایە ناو بارەگای پەرلەمانی عێراق و چوونە ناو سەرجەم ڕێڕەو و هۆڵەکانی پەرلەمان.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراقەوە دەستی کەوتووە، ئێستا خۆپیشاندەرانی ناڕازیی شاری بەغدا، گەیشتنە ناو ناوچەی سەوزی شاری بەغدا و دواتر خۆیان گەیاندە ناو بارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. دوای گەیشتنیشیان، تاڵانکردنی بەشێک لە باڵاخانەکە دەستی پێکردووە و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی ناوچەی سەوز خەریکی ڕاکردنن.

ئەم هەڵوێستەی خۆپیشاندەران و لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دوای ئەوە هات کە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە کوتلەی ئەحرار بە تەواوەتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکشێنیتەوە.








باسنیوز
Top