حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکات
ئای ئێف ئێس، کە دامەزراوەیەکی تەمویلیی نیودەوڵەتییە بڕی 375 ملیۆن دۆلاری بە قەرز داوەتە کۆمپانیای ماس گلۆبەڵ بۆ فراوانکردن و زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سلێمانی.
بەو پارەیە وێستگەی کارەبای سلێمانی فراوان دەکرێت بڕی 500 مێگاوات کارەبای پێ بەرهەمدەهێنرێت، هاوکات بەشێکی ویستگەکانی کارەباشی پێ نۆژەندەکرێنەوە و دامەزراوەی ئای ئێف سی هاوبەشی وێسگەکە دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە بەردەوامی چاودێریی دەکات.
پێشتریش کۆمپانیای قەیوان لە هەرێمی کوردستان 105 ملیۆن دۆلار قەرزی لە دویچە بانکی ئەڵمانی قەرزی وەرگرتووە، بۆ بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات کارەبا، بەڵام پرۆژەکە سەرینەگرتووە.
ئیستا لە ویستگەکانی هەرێمی کوردستاندا نزیکەی 5 هەزار و 400 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێ، بەڵام بەش ناکات لە نیوان 600 بۆ 700 مێگاوات لە کورتی دەدات، وەک تێچووش بەرهەمهێنانی هەر مێگاواتێک کارەبا لە کاژێرێکدا 32دۆلاری پێویستە.
پێشتر 15 مێگاوات کارەبا لەئێرانەوە بۆ پێنجوێن دەهات، بەڵام لە 1ی مانگی رابردوەوە ئەو بڕە کارەبایە بڕدراوە، هەروەها لە تورکیاشەوە 150 مێگاوات کارەبا بۆ زاخۆ دەهات ئەویش وەستاوە.
