"رێککەوتنەکەی خورماتوو جێبهجێنەکراوە و سبەش دوا وادەیە"
رائید (فارووق ئەحمەد) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى: "لەدوای رێککەوتنەکەی دوێنێوه دۆخى خورماتوو ئارامە و ھیچ تەقە و ئاڵۆزیهك نەماوە و وردە وردە دوکانەکان دەکرێنەوە و خەڵک دهگهرێنهوه ناو شار، لەئێستاشدا شارەکە ئارامە.
(ئەحمەد) گوتیشی: "پێویستە لەدوای رێککەوتنەکەوه بهماوەی ٤٨سهعات لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا٢٠%ى ھێزەکانی ھەردوولا کشاونەتەوە لەوشوێنانهی ئەرکیان لێ ھەبووە لەخورماتو، بۆیە ھیوادارین تا سبەی رێککەوتنەکە جێبهجێ بکرێت.
بەرێوهبەری ئاسایشی خورماتوو دهشڵێت، ئەگەر ماوەکە درێژنەکرێتەوە، پێویستە تا سبەی ھێزەکان ھەموویان بکشێنەوە.
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا شەرێکی قورس لەخورماتوو لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی رویدا و قوربانی زۆری لێکەوتەوە، دوێنێ ھەردوولا رێککەوتنێکیان ئەنجامدا و بڕیاردرا ھێزەکان بکشێنەوە و شەرەکەش رابگیرێت.
