یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو پشووى فه‌رمییه
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (سه‌فین دزه‌یى) وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كه ڕێكه‌وتى ڕۆژى جیهانیى كرێكارانه، له ته‌واوى داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا پشووى فه‌رمییه.
( دزه‌یى) هه‌روه‌ها گوتى: ڕۆژى شه‌ممه وه‌ك خۆى له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و له داموده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، پشوو نابێت و ده‌وام ئاسایى ده‌بێت.
