یه‌كه‌م پێشانگه و سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاریی كڕیارانی عێراق لە هەولێر ده‌كرێته‌وه
مه‌نسور بیتار به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕكاری كۆمپانیا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پیشانگه و سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكارییهكانه بۆ كڕیاران له ناویاندا فرۆشتنی راسته‌وخۆی ئامێره‌كانی مۆبایلی سامسۆنگ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای فرۆشتنی وه‌ك چاككردنه‌وه‌ی تێدایه به‌سه‌رپه‌رشتی كارمه‌ندان و ئه‌ندازیارانی كۆمپانیا كه لێهاتوون له كاره‌كانیان.
بیتار گوتی چالاكییه‌كانمان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ست پێكردووه و ئێستە له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك و به‌غدا فرۆشتنهكانمان ده‌ستپێكردووه و له‌م نزیكانه له به‌غداش پێشانگه‌یه‌كی هاوشێوه ده‌كه‌ینه‌وه.
گرووپی بی سی ئای كۆمپانیای باڵاده‌سته له بواری ته‌كنۆلۆژیا و زانیاری له ساڵی 1995 ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه و ئێستە بریكاری فه‌رمیی ئامێره‌كانی مۆبایلی سامسونگه له عێراق و تاكه بریكاری هه‌مان ئامێره له وڵاتانی ئوردن و فه‌ڵه‌ستین.
روداو
